|
|
|||||||||||||||||||||||
InterNICHE Co-ordinator
Nick Jukes 42 South Knighton Road Leicester LE2 3LP England Tel/Fax +44 116 2109652 coordinator@interniche.org |
باوه‌ڕی تۆ چی یه که تاقی کردنه‌وه‌ی ئاژه‌ل چیت فێر ده‌کات؟ هیچ هۆیه‌ک نیه بۆ کوشتنی ئاژه‌ڵ بۆ توێکاری کردنیان و به‌کارهێنانیان بۆ ئه‌زموونی فێر کردن و مه‌شق کردن. زۆر شێوازی سه‌رده‌می و نوێ کراوه، به بێ به‌کارهێنانی به زیانی ئاژه‌ڵ، هه‌یه که بووه‌ته ئاسایی له زۆربه‌ی زانکۆکان. فێرکردنی ڕه‌وشتیی، بێ به‌کارهێنانی به زیانی ئاژه‌ڵ، شیوه‌یه‌ک به‌کار دێنێت که کاریگه‌ری تره و په‌یوه‌ندی زیاتری هه‌یه به ئامانجی وانه ووتنه‌وه‌که. ته‌کنه‌لۆژیای پێشکه‌وتووی کۆمپیوته‌ر ده‌رفه‌تی زۆر ئه‌به‌خشێت وه‌ک توێکاری گریمانی و تاقیگه‌ی ئه‌زموونیی سه‌ر بینگه، هه‌تا ڕاستێتی گریمانی که لێکچوی بنه‌ماسازی سه‌رجێ ییه. یارمه‌تیدانی مه‌شق کردنی سه‌رده‌می بۆ کارامه‌ی سه‌رجێیی و مه‌شقی نۆژداری، هه‌روه‌ها نموونه‌ی نۆژداری وورد و نموونه‌ی زینده‌وه‌ری زۆر واقیعی به ئه‌ندامی ده‌ستکرد و میکانیزمی زایه‌ڵیش ئه‌گرێته‌وه. شێوازی تری دامه‌زراوه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌زموونی خۆیی له‌سه‌ر قوتابی خۆ ویست، به هاندانی ده‌مار/ ماسولکه و به به‌کارهێنانی ئامێری ئه‌زموونی به‌ستراو به کۆمپیوته‌ر. فێرکردنی ڕه‌وشتیی له‌وانه‌یه ئاژه‌ڵیش بگرێته‌وه. کاتێک که قوتابی ئاژه‌ل خوێند یارمه‌تی هاوپۆلی پسپۆریان ئه‌ده‌ن له کاری سه‌رجێیی له‌سه‌ر نه‌خۆشی ڕاست، کارامه‌یه‌کی سه‌رجێی فراوان فێر ئه‌بن که چاودێری نه‌خۆش و ڕێزگرتنی ژیان ئه‌گرێته‌وه، به هاوپێچ له‌گه‌ل ئه‌زموونی سه‌ر ئاژه‌ل که فێریان ئه‌کات ئاژه‌ل ئامێرێکی فڕێدراوه. کاتێک که قوتابیانی بایۆلۆژی ئاژه‌ڵ ئه‌خوێنن له جێ و ڕێی سروشتی خۆیان به بێ شێوازی هێرش کردن، ئه‌و کاته زۆرتر ده‌رباره‌ی ڕه‌وشتی ئاژه‌ل فێر ئه‌بن له‌وه‌ی که له تاقیگه فێری ئه‌بن کاتی تاقی کردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵێک. و هاوڕێک له‌گه‌ل توێکاری که له لایه‌ن قوتابیانی پزیشکی له‌سه‌ر له‌شه‌ی ئاده‌میزادی به‌خشراو ساز ئه‌درێت، قوتابیانی ئاژه‌ڵ و بایۆلۆژی خوێندیش ئه‌توانن توێکاری ڕه‌وشتیی ساز بده‌ن له‌سه‌ر ئاژه‌ڵی مردوو به‌هۆی نه‌خۆشی یاخود بریندار بوون. به‌کار هێنانی ئاژه‌ڵی کوژراو و تاقی کردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ هیچ فێربوونێکی زۆرتر ناداته قوتابی و مه‌شق پێکه‌ر له‌بابه‌ت مادده‌یه‌ک که شێوازی ڕه‌وشتیی توانای نه‌بێت بیدات. هه‌رچی، تاقی کردنه‌وه‌ی سه‌ر ئاژه‌ل وه‌هات تێ ئه‌گه‌یه‌نێت که ژیانی ئاژه‌ڵ گرنگ نیه. ئایا ئێمه به‌ڕاستی ئه‌مانه‌وێت ئاژه‌ڵ خوێند و لێکۆڵینه‌وه‌ر و بزیشک فێر بکه‌ین که‌وا توانای به‌کارهێنان و فڕێدانی ئاژه‌ڵیان هه‌یه؟ ئایا ئه‌بێت ئاژه‌ل له کێو ڕابکێشرێن و بخرێنه ناو قه‌فه‌زێکی بچووک به درێژایی ژیانیان، و هیچ توانایه‌کی تاقی کردنه‌وه‌ی سروشته‌که‌ی خۆیان نه‌بێت، و کۆتایی به ژیانیان بێت له‌سه‌ر ته‌خته‌ی توێکاری یاخود ئاماده بکرێن بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی توندوتیژ؟ لێکۆڵینه‌وه‌کانی بڵاوکراو وه‌ها نیشان ئه‌دات که‌وا زانیاری کارامه‌یی و ئاگاداری ڕه‌وشتی به‌ده‌ست ئه‌هێنرێت به شێوه‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ری تر، به به‌کارهێنانی شێوازی پێشکه‌وتوو و جێگر. له جیاتی پێشێل کردنی باوه‌ڕی ڕه‌وشتی قوتابیان و مه‌شق پێکه‌ران به زه‌بر، ئه‌وانه ئه‌توانن له ڕه‌وشێکی فێربوونی خۆش کار بکه‌ن بێ به‌کارهێنانی به زیانی ئاژه‌ڵ. تۆ توانای هێنانه دی گۆڕینت هه‌یه. په‌یوه‌ندی به ئینته‌رنیش (interNICHE) بکه بۆ یارمه‌تیدان له کۆتایی پێ هێنانی به‌کار هێنانی به زیانی ئاژه‌ڵ. فێربوونی ڕه‌وشتی هه‌ڵبژێره.
|
||||||||||||||||||||||
|